عێراق

نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێت كێشه‌ى بودجه‌ و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ شەممە 13-01-2024، له‌ به‌غدا به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى يادى 21 ساڵەی کوژرانی ئايه‌توڵلا محه‌ممه‌د باقر حه‌كيمدا كرد و لە گوتارێکدا، داواى له‌ به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتى فيدراڵيى عێراق كرد به‌زوويى كێشه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆرانى، چاره‌سه‌ر بكه‌ن.