وەزیری دەرەوەی عێراق: مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای حکومەتی عێراقە
- هەواڵ
- 11 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی عێراق راگەیاند، عێراق خۆی پێویستیی مانەوە یان نەمانی هێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی خۆیدا دیاری دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە ،کە هەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای حکومەتی عێراقە.
"نامانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتن ئالۆز بێت"
"عێراق دیاری دهكات پێویستیی به مانهوهی هێزهكانی ئهمریكا ههیه یاخود نا، هێزی هاوپهیمانی نێودهوڵهتیی لهسهر داوای حكومهتی عێراق له عێراقدان، ناشمانهوێت دۆخێكی ئاڵۆز له پهیوهندییهكانماندا لهگهڵ واشنتن دروست بكهین، دهبێت بهر له دهستپێكردنی دانوستان بۆ كشانهوهی هێزهكانی ئهمریكا دۆخی ناوخۆ ئاماده بكرێت، لە ژێر رۆشنایی ئەنجامی دانوستانەکان، بڕیاری پێویست دەدرێت، بە کشانەوە یان دیاریکردنی خشتەی کشانەوەکە". فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە وای گوتووە.
"ئاسایشی کوردستان ئاسایشی عێراقە"
"پێشێلکردنی دۆخی ئەمنی عێراق لە لەلایەن هیچ لایەنێکەوە رێگەپێدراو نییە، چجا ئەو لایەنە دەرەکی بێت یاخود ناوخۆیی، هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان هێرشە بۆ سەر حکومەتی ناوەند، بەردەوامی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر دۆخی گشتیی عێراق دەبێت، ئاسایشی کوردستان ئاسایشی عێراقە" وەزیرەی دەروەی عێراق ئەمەی گوتووە.
"گۆڕەپانی عێراق گۆڕەپانێکی کراوەیە"
"بهشێك لهو كێشانهی كه عێراق بهدهستییهوه دهناڵێنێت هۆكارهكهی ململانێی ئهمریكا و ئێرانه، چونکە گۆڕەپانی عێراق گۆڕەپانێکی کراوەیە، ئێمە لهگهڵ گواستنهوهی ململانێی ئەو دوو وڵاتە نین بۆ ناو عێراق، چونكه ئێمه باجهكهی دهدهین". ئەمەش هەر بەپێی قسەکانی فوئاد حوسێن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار