
وێنهی رۆژ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لەبەشێک لە وڵاتانی جیهان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە، هاوکات ژنانی ئێرانی هاوشێوەی پیاوان بەشدارییان لە نوێژی جەژن کردووە.
وێنە گەورەکە: بە پشتبەستن بە بینینی یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال، ساڵانە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەستنیشان دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش سعودیە هەرزوو ڕایگەیاند کە مانگیان بینیوەو یەکشەممە 30ـی ئازار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، دوابەدوای سعودیەش چەند وڵاتی دیکە لەوانە ئیمارات، فەڵەستین، کوێت، بەحرەین و لوبنان کردیان بە جەژن.
لەلایەکی دیکەوە: بە پێچەوانەی بەشێک لەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێدراوە، ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت لە وڵاتانی میسر، سەڵتەنەی عومان، سووریا، ئوردن، لیبیا، ئێران، عێراق و ئەندەنووسیا.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
31 ئازار































