لە عێراق پێنج ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
لە عێراق پێنج ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا

پشوو ڕاگەیێنرا، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

 حکومەتی عێراق بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، تەواوی هەفتەی داهاتووی کردە پشووی فەرمی لە سەرجەم لە فەرمانگەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یاخود نا. 

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژن و ڕێوڕەسمە ئاینییەکان حکومەتی عێراق پشووی فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەدا بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بە درێژایی هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمی ڕابگەیێنێت لە سەرجەم فەرمانگەکان.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی نووسینگەی عەلی سیستانی، پێشبینی دەکات ڕۆژی دووشەممە 31ی ئادار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: