قەتەر: هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کارەساتی ژینگەیی لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
قەتەر: هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کارەساتی ژینگەیی لێدەکەوێتەوە

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی قەتەر و ئێران

ئاڤا نیوز

 

محەممەد بن عەبدوڵڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەوا کارەساتێکی ژینگەیی ڕوودەدات و بەهۆیەوە ئاوی کەنداو پیس دەبێت و وڵاتانی ناوچەکە ئاو و خۆراکی خاوێنیان نامێنێت.

 

وێنە گەورەکە: پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران ناردووە تا دانوستاندنە ئەتۆمییەکان دەستپێبکەن و کێشەکە چارەسەر بکرێت. ترەمپ گوتویەتی نایەوێت بەڕێگەی سەربازی ئەو پرسە چارەسەر بکات، بەڵام ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. 


لێدوانی فەرمی: ئال سانی، لە گفتوگۆیەکی میدیاییدا لەگەڵ تەکەر کارڵسۆن، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیوادارە ئەمریکا و ئێران لە ڕێگەی دانوستاندنەکانەوە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو داواشی کرد ئەمریکا خۆی لە بیرۆکەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بپارێزێت، چونکە قەتەر دراوسێی ئێرانە و ئەم هێرشە کاریگەریی لەسەر ئاووهەوای قەتەریش دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: