لە هەولێر بڕێکی زۆر هەنجیری وشککراوە دەستی بەسەردا گیرا

شەیری بکە لە:
لە هەولێر بڕێکی زۆر هەنجیری وشککراوە دەستی بەسەردا گیرا

بڕێک لەو هەنجیرە وشککراوەی دەستی بەسەرداگیرا

ئاڤا نیوز

 

لە چوارچیوەی هەڵمەتی چاودێریکردنی بازاڕ و لەناوبرنی خۆراکی بەسەرچوو، لەناو بازاڕی هەولێر بڕێکی زۆر هەنجیری ووشکراو دەستی بەسەرداگیرا و دواتر لەناو بران.

 

وێنە گەورەکە: لە مانگی ڕەمەزان خواست لەسەر شیرنەمەنی، خورما، شەربەت و خۆراکی سروشتی زیاد دەبێت، هاوکات زۆرجار خۆراکی ماوە بەسەرچوو و بێ کوالێتی بە نرخێکی هەرزان بە هاووڵاتییان دەفرۆشێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 26- 2- 2025، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌ بەسەرچوو و بێ کوالێتی، لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی و ئاسایشی هەولێر، لە دوو کۆگای ناو بازاڕى قەیسەرى هەولێر، دەست بەسەر 300 کیلۆ هەنجیرى ووشکراوەى ماوەبەسەرچوو گیرا، هەردوو کۆگاکە داخران و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی کرانەوە.

 

زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ڕابردووش لە کۆگاکانی هەولێر بڕێکی زۆر خورمای تێکچوو دەستی بەسەر داگیرا و لەناو بران.

شەیری بکە لە: