وەزارەتی بەرگریی تورکیا: پێویستە پەکەکە چەکەکانی ڕادەست بکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: پێویستە پەکەکە چەکەکانی ڕادەست بکاتەوە

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا، سەبارەت بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەککە بۆ "هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانانی" ڕایگەیاند، دەبێت بە زووترین کات سەرجەم گرووپەکانی سەر بە پەکەکە خۆیان هەڵبوەشێننەوە و دەستبەجێ چەکەکانیان ڕادەست بکەنەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: وەک ئەو بانگەوازەی کە کراوە پێویستە سەرجەم گرووپەکانی پەکەکە کۆتایی بە چالاکییەکانییان بێنن و دەبێت دەستبەجێ و بەبێ مەرج چەکەکانیان دابنێن و چەکەکانیان ڕادەست بکەن. هەوڵ نەدەن بە هێنانە پێشەوەی پرسگەلێکی وەک ئاگربەست کە لە دەقەکەدا نەهاتووە و سەرلێشێواوی دروست بکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو، ڕێگەنادەن پەکەکە فێڵیان لێبکات بەوەی ماوەکە درێژبکاتەوە یاخود پرۆسەکە تێکبدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "دوای بانگەوازەکەی 27ـی شووباتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پێویستە پەکەکە بە زووترین کات خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوەی کە تێگەیشتن هیچ چارەیەکی دیکەیان نییە جگە لە خۆهەڵوەشاندنەوە، تیرۆر لە هیچ شوێنێک ناتوانن بگیرسێنەوە تەمەنیان کۆتایی هاتووە، ئەگەر درەنگیش بێت گرنگە".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: