بەهۆی بارهەڵگرێکەوە دابینکردنی ئاو بۆ کۆیە وەستێنرا

شەیری بکە لە:

پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی کۆیە

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی بارهەڵگرێکەوە دابینکردنی ئاو لە زێی بچووکەوە بۆ کۆیە وەستێنرا و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

چیرۆی سەرەکی: بەهۆی تێكەڵبوونی ماددەی زیانبەخش بەئاوی زێی بچوک كە سەرچاوەی دابینكردنی ئاوە بۆ سەنتەری قەزای كۆیە، تەقتەق و ناحیەی ئاشتی و بەشێک لە گوندەكانی سنوورەکە، دابینکردنی ئاو وەستێنرا.

 

لێدوانی فەرمی: تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بارهەڵگرێک پاشماوەکەی لەنزیک گوندی بۆگد لە سنووری کۆیە ڕشتوەتە زێی بچووکەوە و خەڵکی گوندەکە هێزە ئەمنییەکانیان ئاگەدار کردووەتەوە.

 

-تاوەکو 24 کاتژمێری داهاتوو دابینکردنی ئاو لە زێی بچووکەوە دەوەستێت.

-شۆفێرەکە لەژێر لێکۆڵینەوەیە و تەمەنی 47 ساڵە.

-دەبێت لێکۆڵینەوەی دادگە ئەو ماددەیە ئاشکرا بکات کە خراوەتە نێو زێی بچووکەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: