لە هەولێر گلۆپەکان بۆ کاتژمێری زەوی کوژێندرانەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک چالاکی بەبۆنەی کاتژمێری زەوی بەڕێوەچوون ، لە هەولێریش زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر چالاکییەکی بەم بۆنەیەوە ڕێکخست.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێری زەوی لە ساڵی 2007 ـەوە لە کۆتا شەممەی مانگی ئاداری هەموو ساڵێک بۆ ماوەی یەک کاتژمێر گلۆپەکان دەکوژێندرێنەوە وەک هەڵمەتێکی هۆشیاری لە پێناو کەمکردنەوەی هۆکارەکانی گەرم بوونی گۆی زەوی.

لێدوانی فەرمی: ئاسۆ شکاک، سەرۆکی ڕیکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمساڵ لە نزیکەی 180 وڵات، عێراق لە ڕیزبەندی چوارەم دێت لە کوژاندنەوەی گلۆپ و ڕووناکیەکان بۆ کاتژمێری زەوی، ئەمەش لە پێناو ھۆشیاری تایبەت لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا و کەمکردنەوەی هۆکارەکانی گەرمبوونی زەوی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: