
دیمەنێکی بەردەم مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
سێ پرۆژە لە "چالاکیی کاتژمێری زەوی" ڕادەگەیێنرێن، کە یەکێکیان چاندنی پێنج هەزار دارە تا ساڵی 2030.
وێنە گەورەکە: شەوی 22-3-2025، چالاکیی کاتژمێری زەوی لە 118 وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو، لە چالاکییەکەدا بۆ ماوەی کاتژمێرێک گڵۆپ و ڕووناککەرەوەکان وەک ڕێزگرتن لە ژینگە کوژێنرانەوە، هاوکات باس لە کێشە ژینگەییەکان و هەوڵەکان بۆ باشترکردنیان کرا.
لێدوانی فەرمی: ئامانج عومەر، سەرپەرشتیاری چالاکیی کاتژمێری زەوی لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چالاکیی کاتژمێری زەوی لەنێو مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە بەڕێوەچوو و ئەو بۆمبەی شارەکەی پێ بۆردوومان کرا، کردمان بە سەکۆی ڕێزلێنان.
زانیاریی زیاتر: سێ پڕۆژەی ستراتیژی لە چالاکیی کاتژمێری زەوی ڕاگەیێنران کە بریتین لە: هەڵمەتێکی چاندنی دار کە تاوەکو ساڵی 2030، دەبێت پێنج هەزار دار وەک ڕەمزی پێنج هەزار شەهید بچێنرێن، هەر کەسێک لە دەرەوەی کوردستانیش بیەوێت لە هەڵەبجە دارێک بچێنێت، شوێنی بۆ دیاری دەکرێت و بڕوانامەی پێ دەدرێت، بڕوانامەکە دەرخەری ئەوە دەبێت کە لە هەڵەبجە خاوەی دارێکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێکی دیکە لە پرۆژەکان پڕۆژەی دروستکردنی ڕێرەوی پاسکیل و پاسی کارەباییە لەناو هەڵەبجە، بۆ ئەوەی بکرێت بە شارێکی ژینگەیی.
لەلایەکی دیکە: سێیەم پرۆژە دابینکردنی پێنج هەزار گڵۆپە کە بە وزەی خۆر کار دەکەن، ئەمە وەکو ڕەمزێکە بۆ پێنج هەزار شەهید، هەروەها ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت ببێتە بەشێک لە پرۆژەی ڕووناکی لەناو هەڵەبجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی سێ دەربڕی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: لە نزیکترین کاتدا نرخی تەماتە دادەبەزێت
24 ئازار
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟
23 ئازار
کیلۆیەک هەڵوژە لە عەلوەی هەولێر بە 130 هەزار دینارە
23 ئازار
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
23 ئازار
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی دوای جەژن کاندیدی پشک و پۆستەکانی کابینەی نوێ یەکلادەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ماتۆڕسوار و کۆمپانیا دیلیڤەرییەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکە ئەهلییەکانی عێراق داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر بانکەکانیان دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی فیدڕاڵی دادبینی بۆ سکاڵایەکی باڵی گردەکەی گۆڕان دەکات