کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕەوشی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی جەژندا دەخاتەڕوو و دەڵێت، کەشی زستانە و هاوینە تێکەڵ دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێکی سەرما بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و پلەکانی گەرماش دابەزین، لەبەشێکی ناوچەکان بەفر و باران هاتووە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: تا کۆتایی مانگ شەپۆلی هاوینە و زستانە تێکەڵ دەبن، بەهۆی کاریگەری دەریای سوور هەوایەکی گەرم و شێدار دێت و لە دەریای سپی و ناوەڕاست پێکدادان دروست دەبێت، بارانبارینی چڕ دەستپێدەکات و هەور و چەخماخەی لەگەڵ دەبێت".

لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنیش شێخ دارا دەڵێت:
 "ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز باران دەبارێت".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ