ئاڤا نیوز
لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر بەردەوامن لە هەڵمەتی پشكنینی كوالێتیی بەنزینی بەنزینخانەكان و ڕۆژانە نزیكەی 30 بەنزینخانە دەپشكنن و لە ڕۆژانی ڕابردوو بە هۆی فێڵكردنەوە 10 بەنزینخانەیان سزا داوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەپێی گوتەی لیژنەی بەدواداچوونی بەنزینخانەكان، ئەو بەنزینخانانەی كە لە شاری هەولێر فێڵ لە شۆفێران دەكەن، دوو جۆر بەنزینیان هەیە و هەر یەكێكیان لەنێو خەزانێكی جیاوازن بۆ ئەوەی فێڵ لە لیژنەكانیش بكەن، بەنزینە خراپەكە دەفرۆشن و بەنزینە باشەكەش نیشانی لیژنەكان دەدەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، لە هەر بەنزینخانەیەک ژمارەیەک پەمپی تێکردنی بەنزین لە ئۆتۆمبێل هەیە، پەمپەکان بەسەر هەردوو جۆری بەنزینەکە ( باش و خراپ) دابەش کراون، کاتێک لیژنەکانی چاودێری سەردانی بەنزینخانەکان دەکەن بە مەبەستی پشکنین، ئەو پەمپانەی کە بەنزینی خراپی پێ دەفرۆشن، ڕادەگرن و دەڵێن: کارناکەن.
قووڵتر: خاوەن بەنزینخانەکان سیستمی ئەلیکترۆنییان بۆ بەنزینخانەکان داناوە، کۆنترۆڵیان بۆ پەمپەکان و خەزانەکان دروست کردووە، وەکو کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل هەر لە دوورەوە کاردەکات، بۆ نموونە کاتێک لیژنەکانی چاودێری سەردانی بەنزینخانەکان دەکەن سەرەتا پەمپەکان دەپشکنن، بەڵام کارمەندی بەنزینخانەکە لەڕێگەی کۆنترۆڵەکەوە بەنزینە خراپەکە ڕادەگرێ یان ئاراستەی بەنزینەکە دەگۆڕێ و دەڵێت، پەمپەکان کار ناکەن یان تێکچوون و پەمپی بەنزینە باشەكە نیشانی لیژنەكان دەدات.
زانیاریی زیاتر: کاتێک پەمپەکان کار ناکەن، لیژنەکانی حکومەت ناچار دەبن کە لە کۆگاکە پشکنین بکەن، بەڵام خاوەن بەنزینخانەکە لە کۆگاکەش هەمان ئەو فێڵە لەڕێگەی کۆنترۆڵەوە دەكات و قوفڵی بەنزینە خراپەکە دادەخات و بەنزینە باشەکە دەکاتەوە، بۆ ئەوەی لیژنەکەی حکومەت بەنزینە باشەکە وەکو نموونە لەگەڵ خۆی ببات. لیژنەکانیش کاتێک نمونەکە دەبەنە تاقیگە، دەبینن کوالێتی بەنزینەکە زۆر باشە.
پێدراوە ڕاستییەکان: لەم دوایانە لیژنەکانی حکومەت فێڵی 10 بەنزینخانەیان ئاشکرا کردووە و هەر یەکە و مانگێک داخراون، چوار ملیۆن دیناریش وەکو سزا پێبژاردنیان بۆ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ستایشی ئەردۆغان دەکات
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڵبژاردە دەخاتە بەردەست ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئیمارات تاوتوێی ئاگربەستی غەززە دەکەن
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ناکۆکییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەگاتە دادگای فیدڕاڵی
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
ملیۆنان مووچەخۆر لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە ناویان دەسڕێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
24 ئازار
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: لە نزیکترین کاتدا نرخی تەماتە دادەبەزێت
24 ئازار
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟
23 ئازار
کیلۆیەک هەڵوژە لە عەلوەی هەولێر بە 130 هەزار دینارە
23 ئازار
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
23 ئازار
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ناکۆکییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەگاتە دادگای فیدڕاڵی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی 100 هەزار کەسی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەت پڕۆژەیەکی نوێ لەبارەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی 3500 فەرمانبەر لە هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە