ناوی 100 هەزار کەسی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی زیاد دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و ناوی 100 هەزار کەسی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی زیاد دەکرێت.

وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فراوانتر دەکرێ و نزیکەی 100 هەزار کەسی دیکە دەگرێتەوە.
پێشتریش حکومەت ڕایگەیاندبوو، 300 بۆ 350 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین زەوییان پێ دەدرێت، ئێستا ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ 400 بۆ 450 هەزار کەس.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا وردبینیکردن بۆ نزیکەی 300 هەزار فۆرم کراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە، لەو ژمارەیە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر 250 هەزار فۆرم داوە.

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بە ئاڤای گوت، ناوی پێشمەرگە و فەرمانبەر و خانەنشینانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 زیاد کراوە و زەوی بەوانیش دەدرێت.

- 100 هەزار کەسەکە زۆربەیان ئەوانەن و ئێستا وردبینی لە فۆرمەکانیان دەستیپێکردووە.

شەیری بکە لە: