دابان شەدەڵە دەبێتە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا

شەیری بکە لە:
دابان شەدەڵە دەبێتە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا

گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

سەرپەرشتیاری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا دەستنیشان دەکرێت و ئاڤا وەک یەکەمین میدیا ناوەکەی ئاشکرا دەکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای حەوت ساڵ لە دانانی د. دانەر ئەبوبەکر، وەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا بە وەکالەت، دواجار کەسێک وەک سەرپەرشتیاری نوێنەرایەتییەکە دەستنیشان دەکرێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی لە ڕۆژانی رابردوو دا، فەرمانی دەستبەکاربوونی دابان شەدەلە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، وەکو سەرپەرشتیاری نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا دەرچووە.

 

ئەمەش بزانە: بڕیاروایە لە مانگەکانی داهاتوو، بە بەشداری بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا ئۆفیسێکی نوێ بۆ نوێنەرایەتییەکە لە ڕووسیا بکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ