ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت

دیمەنی بارهەڵگرەکان لەسەیرانگاکان. وێنە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکات، ڕۆژانی جەژن لەو ڕێگایانەی دەچن بەرەو سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکان لە بەیانییەوە تا درەنگانی شەو هاتووچۆ قەدەغەیە.

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە لایەن قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانەوە، چەندین ڕێکاری پێویست لە ڕۆژانی جەژن بۆ  هاتووچۆ و بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەکان دەگیرێنە بەر.

لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سێ ڕۆژی جەژن لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە تا 12:00ـی شەو لەو ڕێگایانەی دەچن بەرەو سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکان بە تایبەت ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە، هاتووچۆی ماتۆڕسکیل و بارهەڵگر قەدەغەیە.

شۆفێرانی ماتۆڕسکیل و بارهەڵگر ئاگادار دەکەینەوە لە بازگەکان ڕێگایان پێ نادرێت و دەگەڕێنرێتەوە بۆیە باشترە ئەو سێ ڕۆژە ڕێگا گەشتیارییەکان بەکارنەهێنن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: