ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە

دیمەنێکی خەرەندی ڕواندز

ئاڤا نیوز

 

پڕۆژەی ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران چووەتە بواری جێبەجێكردن، لەقۆناغی یەكەمیشدا خەرەندی ڕواندز پڕ ئاو دەكرێتەوە.

 

وێنە گەورەكە: ئیدارەی سۆران بە یەكێك لەگرنگترین ڕووگە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، ئەوەش بەهۆی بوونی چەند ناوچەیەكی گەشتیاریی سەرنجڕاكێش و دیمەنی دڵڕفێنی ناوچەكە، لەپێناو بەرزكردنەوەی ڕێژەی هاتنی گەشتیاران، پرۆژەی ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران جێبەجێ دەكرێت و لەماوەی دووساڵیشدا بەشێكی گەورەی ماستەرپلانەكە تەواو دەكرێت.

 

لێدوانی فەرمی: كەمال خواجە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەبازاڕكردن لە بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، پڕۆژەی ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران چووەتە بواری جێبەجێكردن، لە قۆناغی یەكەمیشدا پۆندێكی گەورە لە كاولۆكان دروستكراوە كە لەڕێگەیەوە، ئاو بەردەدرێتەوە نێو خەرەندی ڕواندز ئەمەش بەشێكی گرنگ دەبێت لەو ماستەرپلانەی كە بڕیارە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، بەشێكی گرنگی تەواو بكرێت. 

 

بۆچی گرنگە: بەتەواوبوونی ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران، ئاستی گەشتیاریی ناوچەكە دەباتە قۆناغێكی پێشكەوتووتر و پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆرتری گەشتیار دەكرێت.

 

زانیاریی تایبەت: پێشتر ئاڤا بڵاویكردەوە كە دەزگای گشتیی كاروباری مین لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەرقاڵی پاككردنەوەی شەش كێڵگەی مینە كە دەكەونە سنووری ماستەرپلانی پرۆژەی گەشتیاریی سۆران، ڕووبەری سەرجەم كێڵگە مینەكانیش 712 هەزار و 548 مەتر دووجایە و تائێستاش 20%ـی ناوچەكە لە مین پاككراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: