هەفتەیەک ماتەمینی گشتی لە میانمار ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
هەفتەیەک ماتەمینی گشتی لە میانمار ڕاگەیێنرا

دیمەنی پاشماوەی بوومەلەرزەی میانمار

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی بوومەلەرزە بەهێز و وێرانکەرەکەی میانمار، حکومڕانی وڵاتەکە ماتەمینی ڕادەگەیێنێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینیی 28-3-2025 ، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوەڕاستی میانمار و سنووری تایلەندی هەژاند، بە گوێرەی ئاژانسی جیۆلۆجیی ئەمریکی بوومەلەرزەکە بە گوڕی 7.7 پلەی ڕێختەر بووە و لە بەشێک لە وڵاتانی دەورووبەریشیان هەستی پێکرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوکمڕانی میانمار ڕۆژی دووشەممە31-3-2025 هەفتەیەک ماتەمینی نیشتمانی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی میانمار ڕاگەیاند.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ماوەی ئەم ماتەمینە تاوەکو 6-4-2025 بەردەوام دەبێت و ئاڵای وڵاتەکە دەهێنرێتە خوارەوە.

 

ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزکەی میانمار بۆ زیاتر لە هەزار و 700 کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستا هەزار 700 کەس گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار 400 کەسی دیکەش برینداربوون و 300 کەسی دیکەش بێسەروشوێنبوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: