
ئاڵای ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تاران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵایەک دژ بە ترەمپ تۆمار دەکات.
وێنە گەورەکە: لە چەند رۆژى ڕابردوودا جموجوڵە سەربازى و دیپلۆماسییەکانى نێوان تاران و واشنتن گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ کۆشكی سپی بڕیاریدا سیاسەتی زۆرترین فشار بەسەر ئێراندا پەیڕەو بکات، ئێرانیش سوورە لەسەر هەڵوێستی کە واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی خۆی ناهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و تیایدا هاتووە، تاران بە توندی هۆشداری دەدات لە هەر جۆرە کردەوەیەکی سەربازی یان هێرشێک لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیل ئەوا بە دڵنیاییەوە وەڵامی دەدرێتەوە''.
- لەدرێژەی نامەکەدا هاتووە، لێدوانەکانی ترەمپ پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ترەمپ هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات و دوو بژاردەی دەخاتە بەردەم و دەڵێت، پێویستە خۆی یەکلایی بکاتەوە، واشنتن دانووستانی ڕاستەوخۆ دەوێت و دەیەوێت تاران بێتە سەر مێزى دانووستان، بەڵام ئێران دەڵێت، بۆ ئێستا دانووستانی ناڕاستەوخۆ باشترین بژاردەیە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو براوەی ئۆتۆمبێلەکەی سەلام سەلامی ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی گەشتوگوزار: دەستی کاری ناوخۆیی زیاتر لە %80 پێکدێنێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بوراک ئۆسچیزێفت سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتیاری بیانی بۆ بەسەربردنی پشووی جەژن هاتوونەتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا باج بەسەر ئەمریکا دەسەپێنێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکسیۆس: واشنتن پێشنیازی تاران بۆ دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکییەکانی لە غەززە کەمدەکاتەوە