ئاسایشی گشتیی سووریا پۆشینی ڕووخسار لە کارمەندەکانی قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
ئاسایشی گشتیی سووریا پۆشینی ڕووخسار لە کارمەندەکانی قەدەغە دەکات

ژمارەیەک چەکداری سوپای سووریا ماسکیان بەستووە بۆ شاردنەوەی ڕوخساریان

ئاڤا نیوز 

 

ڕۆژی هەینی ئاسایشیی گشتیی سووریا فەرمانێکی جێبەجێکردنی بۆ سەرجەم کارمەندەکانی دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی دەرکرد.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 28-3-2025، وەزارەتی ناوخۆی سووریا فەرمانی قەدەغەکردنی پۆشینی ماسک یان ' بەکارهێنانی دەمامک' بۆ داپۆشینی ڕووخسار بۆ سەرجەم کارمەندەکانی تا ماوەیەکی نادیار قەدەغەکرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی دیمەشق ڕایگەیاند: فەرمانەکە سەرجەم کارمەندەکانی ئاسایشیی سووریا کە لە شوێنە گشتییەکانی دیمەشق کاردەکەن دەگرێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارمەندەکانی ئاسایشیی سووریا، پێشتر ئەندامی چەند  گرووپێکی  چەکدار بوون و بۆ شاردنەوەی ڕووخساریان دەمامکیان بەکاردەهێنا، ئێستا بەم بڕیارە حکومەتی ڕاگوێزەری سووریا دەیەوێت لەچوارچێوەی دامەزراوەیدا کارەکانی ڕێکبخاتەوە و متمانەی هاووڵاتیانی بەدەستبهێنێت. 


زانیاریی زیاتر: بەڕێوبەرایەتیی ئاسایش ئاماژەی بەوە کرد، ئامانج لەم فەرمانە ‌ئاسانکاریکردنە بۆ بەرقەرار کردنی ئارامی و ئاسایشیی سووریا و کۆنترۆڵکردنی دۆخی گشتیی دیمەشقی پایتەختە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: