قەزای مێرگەسۆر: گەشتیاران لەسەر فڕێدانی یەک کلێنسیش لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

شەیری بکە لە:
قەزای مێرگەسۆر: گەشتیاران لەسەر فڕێدانی یەک کلێنسیش لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

دیمەنێک لە قەزای مێرگەسۆر

ئاڤا نیوز

 

قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی ژینگە و پاک ڕاگرتنی شوێنە گەشتیارییەکان لە دەڤەری بارزان بڵاو دەکاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان، پێویستە گەشتیاران پابەندی ژمارەیەک ڕێنمایی بن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە:

 

- دەبێت گەشتیاران لە کاتی سەیران زبل و خاشاک دوای خۆیان جێنەهێڵن و شوێنی مانەوەیان بە پاکی ڕابگرن.


- هەر گەشتیارێک بە هەر شێوازێک زیان بە ژینگە بگەینێت، یان ببێتە هۆی پیسکردنی ژینگە و فڕێدانی زبڵ، لێپێچینەوەی تووندی لەگەڵ دەکرێت.


- لەسەر فڕێدانی یەک کلێنس یان هەر شتێک ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، لێپێچینەوەی تووندیان لەگەڵ دەکرێت.


- کردنی گژوگیای بەهاری بە مەبەستی فرۆشتنەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.


 -لە هەموو شوێنە گەشتیارییەکان لیژنەی تایبەت بۆ چاودێریکردن و پاک ڕاگرتنی ژینگە پێکهێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: