
دیمەنی کۆکردنەوەی کەلوپەلی ڕاوچییەکان. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو ڕاوچی لە کاتی ڕاوە ماسی دا ڕاگەیاند.
بڵاوکردنەوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: دوو ڕاوچی لە کاتی ڕاوە ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان، لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور لەگەڵ بنکەی زەڕایەن دەستگیرکران.
زانیاریی زیاتر: لەمیانی بەدواداچوونەکەدا پێنج تۆڕ و ئۆتۆمبێلێک و مۆلیدەیەک دەستیبەسەردا گیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دوو ڕاوچییەکە کراوەتەوە، هەروەها ڕێکاری یاساییان لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
باکگراوند: ساڵانە لە 10ـی ئازار تاوەکو 20ـی حوزەیران، لە هەرێمی کوردستان ڕاوە ماسی قەدەغە دەکرێت، چونکە لەم سێ مانگەدا ماسی گەرا دادەنێت، ئەم بڕیارەش لەپێناو پارێزگاریکردن لە مانەوە و زیادبوونی ماسی لە ڕووبارەکان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی سعودییە دەکات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
دژی تۆمەتبارکردنی هەولێر ئەپیکۆر ڕوونکردنەوە دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار