كەشناسی: سبەی لە هەندێك شوێن نمەباران دەبارێت

شەیری بکە لە:
كەشناسی: سبەی لە هەندێك شوێن نمەباران دەبارێت

دیمەنی باران بارین لە هەولێر- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە، بەڵام لە هەندێك شوێن نمەباران دەبارێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: كەشناسیی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، بەراورد بە دوێنێ، پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی ئاسمان بە گشتى  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ کەمێک نمەباران، پلەكانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: