ترەمپ سەردانی سعودییە دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ سەردانی سعودییە دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی لە هەواڵێکدا وادەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سعودییە ئاشکرا دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ماڵپەڕی 'ئەکسیۆس'ی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ سعودییە دەکات ئەمەش دوای دەستبەکاربوونییەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو سەرچاوەیە گوتی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵ سەردانی سعودییە دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خوولی پێشووی سەرۆکایەتییەکەدا دۆناڵد ترەمپ، یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتی بۆ سعودییە ئەنجامدا ئەمەش پێگە و گرنگی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکا و ترەمپ دیار دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریکا و سعودییە ڕێککەوتنێکی گەورەی وەبەرهێنانییان بە بەهای یەک ترلیۆن دۆلار ڕاگەیاند و هاوکات بورجی ترەمپ لە شاری جەددەی ئەو وڵاتە دروست دەکرێت، سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکاش هەر لە چوارچێوەی بازرگانی و پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو لا دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: