ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت

ژمارەیەک درۆنی ئێرانی - وێنەی سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر شەش دامەزراوە و دوو کەس بە ناوەکانی 'حوسێن ئەکبەری' و 'ڕەزا ئومێدی' دا سەپاند کە سەر بە ئێران، چین و ئیماراتن و ڕۆڵیان هەبووە لە دابینکردن کەرەستەی پێویست بۆ پیشەسازیی درۆنی ئێران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی بەیاننامەیەکی گەنجینەی ئەمریکا، نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی گەنجینە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد سزاکە دەسەپێنن و ئەم کەس و کۆمپانیایانە سزا دەدات کە هاوکاری پیشەسازیی ئاسمانیی قودسی ئێرانن کە درووستکەری سەرەکیی درۆنی ئێرانییە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سزا نوێیانەی ئەمریکا بەشێکن لە سیاسەتی 'ئەوپەڕی گوشار'ی ئەمریکا لە سەر ئێران کە ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەیانەوە ئێران ناچار بکات ڕەفتارەکانی لە ناوچەکە بگۆڕێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: