ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، ئەنجام داوە و تیایدا زۆر بابەتیان تاوتوێ کردووە، لەوانەش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن و پێشنیازی میسر بۆ چارەسەری غەززە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە کە ترەمپ پێشتر پێشنیازی کردبوو دانیشتوانی غەززە بگوازرێنەوە، بەڵام میسر ڕەتیکردبوویەوە و پێشنیازێکی دیکەی بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئیدارەدانی کەرتەکە پێشکەش کردبوو.

دەقی نووسینەکەی ترەمپ:

"پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەم لەگەڵ سەرۆک سیسی، زۆر باش بوو. چەندین بابەتمان باس کردن، لەوانەش پێشکەوتنە سەربازییە گەورەکەمان دژی حوسییەکان لە یەمەن کە کەشتییەکان تێکدەشکێنن. هەروەها باسی غەززە و چارەسەری ڕێتێچوو، ئامادەیی سەربازی و ..هتد، کرا."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: