دوو هاووڵاتی بەهۆی بیر هەڵکەندن لە سلێمانی دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
دوو هاووڵاتی بەهۆی بیر هەڵکەندن لە سلێمانی دەستگیرکران

شوێنی هەڵکەندنی بیرەکە. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

 

ئاڤا نیوز

بەهۆی هەڵکەندنی بیرەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزی سلێمانی، ڕایگەیاند: ڕۆژی 2025-03-25، لە سنووری دووکانیان، لەلایەن تیمەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەکەوە، دەست بەسەر ئامێرێکی بیر هەڵکەندن لە جۆری بەرینەدا گیرا.

زانیاریی زیاتر: دوو کەس لە کاتی بیر هەڵکەندنەکە دەستگیرکراون، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕێکاری یاساییان لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە بەرامبەر گیراوەتەبەر.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ