شێخ دارا: ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان باران دەبارێت

شەیری بکە لە:
شێخ دارا: ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان باران دەبارێت

وێنەی ئۆتۆمبێلێک کە دڵۆپەی بارانی لەسەرە

ئاڤا نیوز


شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕەوشی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی جەژندا دەخاتەڕوو و دەڵێت، کەشی زستانە و هاوینە تێکەڵ دەبێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێکی سەرما بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و پلەکانی گەرماش دابەزین، لەبەشێکی ناوچەکان بەفر و باران هاتووە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: تا کۆتایی مانگ شەپۆلی هاوینە و زستانە تێکەڵ دەبن، بەهۆی کاریگەری دەریای سوور هەوایەکی گەرم و شێدار، دەریای سپی و ناوەڕاست پێکدادان دروستەبێت بارانباری چڕ دەست پێدەکات و هەور و چەخماخەی لەگەڵە."

 

گوتیشی، "ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز باران دەبارێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: