ئاڤا نیوز
دوو هاووڵاتی کوردی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەهۆی مامەڵەی خراپی حەشدی شەعبی، کۆچ بۆ بەریتانیا دەکەن و وڵاتینامەی بەریتانیا وەردەگرن؛ چیرۆکەکەشیان دەنگدانەوە لەناو میدیای بەریتانیا دروست دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە ناشناڵ، چیرۆکی یەکێک لە هاووڵاتییە کوردەکان بەمشێوەیە؛ چەکدارانی داعش چەند سەر ئاژەڵێکی ئەو هاووڵاتییە دەدزن، بەڵام نەیوتووە لە کوێ بووە، کە بە ئەگەری زۆر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن. ئەو هاووڵاتییە کوردە، نازانێت چی بکات، دەچێت پەنا بۆ حەشدی شەعبی دەبات و داوایان لێدەکات فریای بکەون، چەکدارانی حەشدی شەعبیش وتویانە بابچین بۆ گوندەکەت، کە بەڕێکەوتوون بۆ گوندی هاووڵاتییەکە، لە ڕێگا دەکەونە ناو بۆسەیەکی داعشەکانەوە و سێ چەکداری حەشدی شەعبی دەکوژرێن.
دواتر چی ڕوویدا؟: چەکدارەکانی حەشدی شەعبی هاووڵاتییە کوردەکە دەگرن و دەیبەنەوە ماڵی خۆیان، دواتر زۆر لێی دەدەن و کەسووکاری کۆ دەکەنەوە و ئیهانەی هەموویان دەکەن و بە هاووڵاتییە کوردەکە دەڵێن، تۆ دەستت لەگەڵ داعش تێکەڵ کردووە و ئێمەت خستە بۆسەکەوە، هەر لەوێ دەستدرێژی گوللە لە دایکی هاووڵاتییە کوردەکە دەکەن و دەیکوژن.
لەلایەکی دیکە: چیرۆکی گەنجە کوردەکەی دیکەش، ڕۆژنامە بەریتانییەکە بەمجۆرە دەیگێڕێتەوە: ئەو گەنجە کوردە کە بەریتانیا وڵاتینامەی پێداوە، حەشدی شەعبی وتوویانە دەبێت بەزۆر بببیت بە حەشدی شەعبی و بێیت شەڕی داعش بکەیت، ئیدی گەنجە کوردەکە ڕەتیکردووەتەوە ئەو کارە بکات و هەڵاتووە لە دەستیان.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەو دوو ڕووداوە، هەردوو گەنجەکە ڕوودەکەنە بەریتانیا و لەوێ وڵاتینامەی بەریتانیا وەردەگرن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەم دوو گەنجە ناتوانن بگەڕێنەوە عێراق، داواشیان کردووە لە میدیاکان وێنە و ناو شتیان بڵاو نەکرێتەوە، بۆ ئەوەی مەترسی بۆ سەر کەسووکاریان دروست نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
داوایەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2007
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی نەوت بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی دوو ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەرنامە و سیستمی نوێی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی تەماتە لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆی ژمارەیەک ڕێوی لەسەر قەڵای هەولێر بڵاو دەبێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خواست لەسەر چاندنی گوڵ زیاتر بووە
26 ئازار
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
24 ئازار
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
داوایەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2007
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوتی کوردساتی گۆڕان: ڕەوتی گردەکە شەرعییەتی بەستنی کۆنفرانسیان نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 28 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی بەشدار بازیانی ئازادکرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچە زەوی لە سنووری دهۆک بۆ دابەشکردنیان ئامادە دەکرێن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڤاڵ ئەبوبەکر: هەموو ئامادەکارییەک بۆ جەژن کراوە