ڤیدیۆی ژمارەیەک ڕێوی لەسەر قەڵای هەولێر بڵاو دەبێتەوە

شەیری بکە لە:

وێنەی قەڵای هەولێر لە ئاسمانەوە - محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ماوەیەکە ژمارەیەک ڕێوی لەسەر قەڵای هەولێر دەبینرێن و بە ئاشکرا هاتووچۆ دەکەن، ئەم ڕێوییانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگی داوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان 12 ڕێوی لەناو گەرەکەکانی قەڵا دەژین.

چیرۆکی سەرەکی: ماوە ماوە ڤیدیۆی کۆمەڵێک ڕێوی لەسەر قەڵا بڵاو دەبێتەوە، بەلای هەندێک خەڵکەوە کە بینیویانن دەڵێن، ئەوانە ڕێوی نین، بەڵکو پشیلەن یان ئاژەڵی دیکەن، ب
ەڵام ئافرەتێک کە ئیش و کار و ژیانیشی لەسەر قەڵایە، دەڵێت، ئەوانە ڕێوین، یەک و دووانیش نین، بەڵکو 12 ڕێوی زیاتریشن.

لێدوانی فەرمی: ئارەزوو حەسەن، دامەزرێنەری كۆمپانیایەكی گەشتیارییە لە پۆدکاستی کۆمەڵێک گەنجدا باسی کردووە و دەڵێی، ئێستا 12ڕێوی لەسەر قەڵای هەولێر هەن، ئەو ڕێوییانە هی ئێستا نین، بەڵكو چەندین ساڵە لەسەر قەڵا دەژین.

- ڕەنگە خەڵك ئەو زانیارییەیان نەبێت، بەڵام "ئێمە كە لەسەر قەڵا دەژین و لەوێ كار دەكەین بە چاوی خۆمان دەبینین"، دەشڵێ وردە وردە كۆتر و باڵندەكانی دیكەی سەر قەڵا دەخۆن.

لەلایەکی دیکەوە: هەوراز مزەفەر، بەرپرسی پەیوەندی و مەراسیمەكانی سەر قەڵات بە ئاڤا میدیای گوت، ڕێوییەكان سوودیان هەیە و ناهێڵن ژمارەی جورج و مشك لەسەر قەڵا زۆر بێت، ئەو ڕێویانە بەدەستی ئەنقەست نەبردراون بۆ سەر قەڵا، بەڵكوو خۆیان لەوێ بوونە و لە سەردەمی كۆڕۆنا ژمارەیان زیاد بووە.

- "من كە زۆرترین كاتم لەسەر قەڵایە، هەرگیز لە دوو دانە زیاترم بەیەكەوە نەدیوە، بەڵكو یەك یەك و دوو دوو دەیانبینم".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ