تورکیا دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی سویدی بە تۆمەتی تیرۆر پشتڕاستکردەوە

شەیری بکە لە:
تورکیا دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی سویدی بە تۆمەتی تیرۆر پشتڕاستکردەوە

ڕۆژنامەنووس خواکیم مەدین

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی پێنجشەممە، 27-3-2025، ڕۆژنامەنووسێکی سویدی لە کاتی گەیشتنی بۆ تورکیا دەستگیر کرا. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی هەڵە لە تورکیا، کە سەر بە سەرۆکایەتیی کۆمارە، دەڵێت ئەم بڕیاری دەستگیرکردنە هیچ پەیوەندییەکی بە چالاکییەکانی ڕۆژنامەنووسییەوە نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ئەو ڕۆژنامەنووسە هەواڵی دژە-تورکیای بڵاوکردووەتەوە لە پەکەکەوە نزیکە.


زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەنووسەکە ناوی 'خواکیم مەدین'ـە و بە مەبەستی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی دژ بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، گەشتی تورکیای کردووە. 


ڕاگەیێنراویی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەستگیرکردنەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاندووە "بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدار و سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار دەستگیر کراوە". 


باکگراوند: پێشتریش، تورکیا ڕۆژنامەنووسێکی بی بی سی-یان دیپۆرت کردەوە بە تۆمەتی ئەوەی "هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامیی گشتی".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: