كەنەدا نووسینگەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دادەخات

شەیری بکە لە:
كەنەدا نووسینگەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دادەخات

ئاڵای کەنەدا و هەرێمی کوردستان


ئاڤا نیوز

 

كەنەدا نووسینگەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر بەفەرمی دادەخات و نیازی هەیە دەیان نووسینگەی هاوشێوە لە وڵاتانی جیهان دابخات.

 

وێنە گەورەكە: حكومەتی كەنەدا لەچوارچێوەی كەمكردنەوەی خەرجییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و بەبیانووی گەڕاندنەوەی داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت، لەكۆی 270 نووسینگەی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە كە لە 180 وڵاتی جیهاندا هەیەتی، 120 نووسینگە دادەخات، نووسینگەی هەولێریش یەكێكە لەوانەی لەچوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدا دادەخرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ناش قوبادی، چالاكوانی كورد لە كەنەدا و داكۆكیكاری مافی پەنابەران ڕایگەیاند، حكومەتی كەنەدا بەبیانووی كەمكردنەوەی خەرجی ئەو بڕیارەی داوە و 120 نووسینگەی سەر بە باڵوێزخانەی  وڵاتەكەی لەسەرانسەری جیهان داخستووە، داخستنی نووسینگەی هەولێریش لەچوارچێوەی ئەو پرۆسەیە بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: باڵوێزخانەی كەنەدا لە بەغدا و بەشی كۆچبەران و بایۆمەتریی ڤیزا لە هەولێر، كارەكانی وەك پێشتر بەڕێوەدەچێت و دانەخراوە، ئەو هاوڵاتییانەی داوای ڤیزای كەنەدا دەكەن و كاروباری ئمیگرەیشینیان هەیە لەكوردستان، دەتوانن هەر لە هەولێر ئەو ڕێكارانە تەواو بكەن بەر لەوەی بۆ چاوپێكەوتن بچنە باڵیۆزخانەی كەنەدا لە بەغدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: