هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە

ماددەی هۆشبەر لەجۆری کەبتاگۆن

ئاڤا نیوز

 

هێزەکانی سنووری عێراق هەوڵی بەقاخچاهێنانی 30 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەر لەجۆری کەبتاگۆن لە سەر ڕووباری فورات بەرەو عێراق پووچەڵ دەکەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سێ مانگی ئەم ساڵدا، هەزار و 559 بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا 194 بازرگانی نێودەوڵەتین و هەزار و 365 بازرگانی دیکەشیان ناوخۆیین، دەستیشیان بەسەر دوو تۆن و 156 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی:  دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ناوچەی باغۆزی سنووری نێوان عێراق و سووریا، یەکەکانی فەوجی دووی لیوای فەرماندەیی هێزەکانی سنوور دەستییان بەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆن گرت، کە لەنێو سندوقی پلاستیکیدا شاردرابووەوە و بەقاچاخ بەرەو عێراق دەهێنرا.

 

ئەمەش بزانە: لە ساڵانی 2022، 2023 و 2024،  لە عێراق 40 هەزار کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: