سەرۆکێکی کاتی بۆ گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ هەڵدەبژێردرێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکێکی کاتی بۆ گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ هەڵدەبژێردرێت

کاتی دەنگدان بۆ هەلبژاردنی سەرۆک شارەوانی کاتی ئیستەنبووڵ. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

نوری ئەسڵان وەک شوێنگرەوەی ئیمامئۆغلو هەڵبژێردرا و بوو بە سەرۆکی کاتی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بە تۆمەتی گەندەڵی لەکار لادرا و دەستگیرکرا، هەڵبژاردنەکان بۆ شوێنگرەوەی ئیمامئۆغڵو لە ئەنجومەنی شارەوانی ئەستەنبووڵ بەڕێوەچوو وە بە زۆرینەی دەنگ نووری ئەسلان بەرامبەر زەینەڵ عابدین توانی لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بێت و وەک جێگرەوەی کاتی دەستنیشانکرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند: دوا نیوەڕۆی چوارشەممە 2025-03-26، ئەنجوومەنی شارەوانی ئەستەنبووڵ لە کۆبوونەوەی خۆیدا لە کۆی دەنگی 314 ئەندامی ئەنجومەن، کە ئاکپارتی و جەهەپە زۆرترین ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییان هەیە، کەوتنە ڕکابەری و زەینەل عابدین ئۆکوڵ، بەربژێری ئاکپارتی بوو و نووری ئەسڵان، بەربژێری جەهەپە بوو لە ئەنجامدا نووری ئەسڵان توانی بە 177 دەنگی بەڵێ بەرامبەر زەینەڵ عابدین بە کۆی 125 دەنگی بەڵێ سەرکەوتوو بێت و بە شێوەیەکی کاتی وەک سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ دەستنیشانکراوە

زانیاریی زیاتر: بەپێی یاسای شارەوانی ئیستەنبووڵ دەبێت سەرۆکی شارەوانی کاتی کارووباری شارەکە بەڕێوەببات تا کاتی مانەوەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە زیندان.

باکگراوند: ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو لە 2025-03-19، بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا، دواتر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕاگرتنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵوی وەک سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ ڕاگەیاند.

شەیری بکە لە: