تورکیا پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا دەکات

ساتی ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێی سووریا. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەری نوێی سووریا دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە پشتیوانییەک بۆ بوونیادنانی سەقامگیری سووریا نیشانداوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، کابینەی نوێی حکومەتی سووریا پێکهێنرا و ئەحمەد شەڕع، وەک سەرۆککۆماری نوێی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە دامەزراندنی حکومەتی ڕاگوزەری نوێی سووریا دەکەین، ئەم هەنگاوە کە دوای ڕێکخستنی کۆنفڕانسی دیالۆگی نیشتمانی و ڕاگەیاندنی جاڕنامەی دەستووری گیراوەتەبەر، نیشاندەری ئیرادەی ئیدارەی سووریایە بۆ پێشخستنی پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی بە تێگەیشتنێکی گشتگیر لە ژێر سەرکردایەتی و خاوەندارێتی سوورییەکان.

تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی هەمەلایەنە و گشتگیر کە بەردی بناغەی دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە سووریا.

لەم قۆناغەدا گرنگە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی لەسەر سەقامگیرکردنی سووریا چڕبکاتەوە و لەم چوارچێوەیەشدا پێش هەموو شتێک بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە سزاکان هەڵبوەشێنێتەوە و چالاکی ئاوەدانکردنەوە لە سووریا دەستپێبکات.    

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: