داوایەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2007

شەیری بکە لە:
داوایەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2007

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لەو کەسانە دەکات کە لە ساڵی 2007 لەدایکبوون، سەردانی ناوەندەکان بکەن بۆ تۆمارکردنی داتای بایۆمەتری تاوەکو بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن.

وێنە گەورەکە: قۆناغی تۆمارکردنی دەنگدەران لە یەک هەزار و 79 ناوەندی پێشوازیکردن لە دەنگدەران لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق کرایەوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوونە لەوەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا تۆماری دەنگدانی نوێ بەکاردەهێنن.

 

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن داتای لەدایکبوونی نوێ بۆ 10 ساڵی داهاتوو لە وەزارەتی بازرگانی لە ڕێگەی کارتی بەشەخۆراکەوە وەرگرتووە، واتە ئەوانەی لەنێوان ساڵانی 2007 بۆ 2017 لەدایکبوون.

 

زانیاریی زیاتر: سیستمی تۆماری دەنگدەرانی بایۆمەتری نوێکراوەتەوە بۆ لە دایکبووانی نوێ کە ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەرە کە لە ساڵی 2007 لە دایکبوون، بە زیادکردنی ژمارەی لەدایکبوونی نوێ، کۆی ژمارەی دەنگدەران دەگاتە زیاتر لە 29 ملیۆن دەنگدەر کە لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەتوانن دەنگ بدەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆن داوا لەو کەسانە دەکات کە لە ساڵی 2007 لەدایکبوون، سەردانی نزیکترین ناوەند بکەن بۆ تۆمارکردنی داتای بایۆمەتری، تاوەکو بتوانن بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: