بانکە ئەهلییەکانی عێراق داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر بانکەکانیان دەکەن

شەیری بکە لە:
بانکە ئەهلییەکانی عێراق داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر بانکەکانیان دەکەن

وێنەیەکی بانکی ناوەندی عێراق

ئاڤا نیوز


ماوەی چەند ڕۆژێکە نوێنەری چەند بانکێکی ئەهلی عێراقی، لە هەولێرن و لەگەڵ شاندێکی ئەمریکا کۆبوونەتەوە، ئەو بانکانە داوا دەکەن لە لیستی ئەو سزایە دەربهێنرێن کە ئەمریکا بەسەر بانکەکانی سەپاندووە.

 

وێنە گەورەکە: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی سپیکردنەوەی پارە بۆ ئێران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر حەوت بانکی عێراقیدا سەپاندووە و پێشتریش 14 بانکی دیکەی سزاداوە، لەماوەی ڕابردوودا بۆ چەندین جار عێراق داوای کردووە ئەو سزایانە هەڵبگیرێن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی ماوەی چەند ڕۆژێکە نوێنەر و ڕێگەپێدراوی چەند بانکێکی ئەهلی عێراق لە هەولێرن و لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە گفتوگۆدان بۆ دەرهێنانی ناوی ئەو بانکانە لەو سزایەی ئەمریکا بەسەریاندا سەپاندوونی. 


سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق بە ئاڤا میدیای وت، ئەم دانیشتنانە لە دەرەوەی ئاگاداری بانکی ناوەندی بووە و ئێمە ئاگادار نین، ئەوان دەیانەوێت لە لیستی ئەو سزایانە دەربهێنرێن، چونکە مامەڵەکانیان لەگەڵ دەرەوەیە و بانکەکان دووچاری ئاستەنگی زۆر هاتوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: