هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ماتۆڕسوار و کۆمپانیا دیلیڤەرییەکان

شەیری بکە لە:
هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ماتۆڕسوار و کۆمپانیا دیلیڤەرییەکان

گەنجێک لەکاتی ماتۆڕسکیل لێخوڕیندا پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ نییە

ئاڤا نیوز

 

بەشێکی زۆر لە ماتۆڕسوارەکان لەسەر شەقامەکانی هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ نابن، وەزارەتی ناوخۆش ڕایدەگەیەنێت، هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت.

 

وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان لە ڕابردوودا تاوەکو ئێستا چەندین ڕێنمای و ڕێککاری گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی ماتۆڕسواران پابەند بکات بە یاساکانی هاتووچۆوە بۆ ئەوەی هەم خۆیان و هەم کەسانی بەرامبەریشیان پارێزرابن لە بەرکەوتن و زەرەمەندبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا کەمترین پابەندی بەو بڕیارانەوە هەیە. 

 

ڕاگەیێنراویی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "ماتۆڕسوارەکان بوونەتە هەڕەشە بۆسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش، لە ترافیکلایتی سوور ناوەستن و بە پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقام دەڕۆن، بەبێ ئەوەی ڕێز لە مافی شۆفێر و ئۆتۆمبێل لە ترافیکلایتەکاندا بگرن، بۆیە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت".

 

- مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن 'دیلیڤەری' دراوە، بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ یاساکانی هاتووچۆ بگونجێنن، لە ئایندەدا ئەگەر هەر کۆمپانیا و ماتۆڕسوارێک تۆمار نەکرابێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: