بەڕێوەبەری بەنداوەكان: ئاوی كۆگاكراوی بەنداوەكان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری بەنداوەكان: ئاوی كۆگاكراوی بەنداوەكان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە

بەنداوی دووکان لە سنووری سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاوی كۆگاكراو لە بەنداوەكان كەمیكردووە و لە تێكڕای هەر سێ بەنداوە سەرەكییەكەی هەرێمی كوردستان كە توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەترسێجا ئاویان هەیە، تائێستا بڕی سێ ملیار و 700 ملیۆن مەترسێجا ئاو گلدراوەتەوە.

 

وێنە گەورەكە: ئەمساڵ وەرزی بارانبارین بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەمتر بووە، تەنانەت نەگەیشتووەتە ئاستی نیوەی ساڵی ڕابردوو، بەهۆیەوە ئاستی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەكان دابەزیوە، ئەوەش لەكاتێكدا تا كۆتایی مانگی ئایار بە وەرزی كۆكردنەوەی ئاو لە بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێستا ئاوی كۆگاكراو لە هەرێمی كوردستان سێ ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجایە، ئەمە لەكاتێكدا سێ بەنداوە سەرەكییەكەی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتوون لە بەنداوەكانی دووكان، دەربەندیخان و دهۆك، توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەترسێجا ئاویان هەیە.

 

مەترسی پێشبینیكراو: پێشتر بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، ئەمساڵ مەترسی وشكەساڵی لەسەر هەرێمی كوردستان نەماوە، بەڵام بەهۆی كەمی ڕێژەی بارانبارین، پێشبینی دەكرێت زیان بەر بەروبوومی كشتوكاڵی و ئاودێری بكەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: