ئەمریکا بەهۆی هەڕەشەی حووسییەکان ڕێڕەوی کەشتییەکانی دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بەهۆی هەڕەشەی حووسییەکان ڕێڕەوی کەشتییەکانی دەگۆڕێت

کەشتی بازرگانی ئەمریکا لە دەریای سوور. وێنە؛ ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

حووسییەکان بەردەوامن لە ڕێگریکردن لە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئەو وڵاتەش دەڵێت، کەشتییەکانیان ڕێڕەوێکی تری ئاوی بەکاردەهێنن.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر مۆڵگەکانی حوسییەکان و دەشڵێت لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن تا لە ناوبردنی ئەو چەکدارانەی ئێران پالپشتیان دەکات.

لێدوانی فەرمی: مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، سێ لەسەر چواری هاتووچۆی کەشتییە ئەمریکییەکان کە پێویستە بە دەریای سووردا تێپەڕن، لە ئێستادا بەهۆی هێرشی حووسییەکان لە یەمەن ناچارن بە کەنارەکانی باشووری ئەفریقادا تێپەڕن.

باکگراوند: لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەر و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، هەر کەشتییەکی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بێنە دەریای سوور دەیکەنە ئامانج.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ