لە کەنەدا هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە کەنەدا هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت

سندوقی دەنگدان - ئاڵای کەنەدا

ئاڤا نیوز

مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، ڕایگەیاند مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.

وێنە گەورەکە: بڕیارە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە ڕۆژی 28ی نیسان بەڕێوە بچێت و بۆ ماوەی پێنج هەفتە دەرفەت بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان هەبێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: کارنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، کەنەدا لە سەردەمێکی پڕ لە قەیراندایە و پێویستیی بە "بژاردەیەکی بەهێز و شەفاف" هەیە.

- هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە یەکێک دەبن لە "چارەنووسسازترین" هەڵبژاردنەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی پێشوەختەی کەنەدا لە کاتێکدا بەڕێوەدەچن کە کەنەدا لە ناو شەڕێکی بازرگانیدا لەگەڵ ئەمریکا و ترەمپیش داوا دەکات کەنەدا ببێت بە بەشێک لە ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: