
کۆمپانیای مێرسیدێس بێنز قەرەبووی کارمەندانی دەکاتەوە
ئاڤا نیوز
ئەو کارمەندانەی بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەستلەکار دەکێشنەوە و بڕی 500 هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیای مێرسیدێس بێنز لەدرێژەی پلانەکانی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی کۆمپانیاکە لە ماوەی درێژخایەن داوا لەو کارمەندانە دەکات کە بەشێوەی خۆبەخشانە دەستلەکار دەکێشنەوە تاوەکو 500 هەزار یۆرۆ (802 ملیۆن و 604 هەزار دیناری عێراقی) وەک قەرەبوو دەدات بەو کارمەندانە.
پێدراوە ڕاستەکە: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای مێرسیدێس بێنز، بڕیارە کۆمپانیاکە تاوەکو ساڵی 2027 بڕی 5 ملیار یۆرۆ لە خەرجییەکانی کەم بکاتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی هاندێلسبالت، ئەگەر سەرپەرشتیاری بەشێک تەمەنی لە سەرووی 55 ساڵ بێت و ئەزموونی کاری 30 ساڵی هەبێت، وە مووچەی مانگانەی 9 هەزار یۆرۆ بێت ئەوا کۆمپانیاکە بڕی 500 هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو دەدات بەو کەسە. هەروەها، ئەگەر بەڕێوەبەرێکی تەمەن 45 ساڵ کە ئەزموونی کاری 20 ساڵ و مووچەی مانگانەی 7500 یۆرۆی هەبێت، پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە زیاتر لە 300 هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو بدات بەو کارمەندانە ئەگەر بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەستلەکار بکێشنەوە.
باکگراوند: کۆمپانیای مێرسیدێس بەهۆی رێککەوتنی لەگەڵ کارمەندەکانی ناتوانێت تاوەکو ساڵی 2034 کارمەندەکانی بەشێوەی زۆرەملێ لەکار دەربکات، بۆیە ئەم پلانەی لە درێژەی هەوڵەکانی دایە بۆ پاراستنی مافی ئەو کارمەندانە و قەرەبووکردنەوەیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ناوی 100 هەزار کەسی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
حکومەت پڕۆژەیەکی نوێ لەبارەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ناوی 3500 فەرمانبەر لە هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارهەڵگرێکەوە دابینکردنی ئاو بۆ کۆیە وەستێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
24 ئازار
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: لە نزیکترین کاتدا نرخی تەماتە دادەبەزێت
24 ئازار
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟
23 ئازار
کیلۆیەک هەڵوژە لە عەلوەی هەولێر بە 130 هەزار دینارە
23 ئازار
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
23 ئازار
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئۆکراینا لەگەڵ ئەمریکا لە کۆبوونەوەدان
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز نیوزلەندای هەژاند