ترەمپ هاوڵاتییەکی عێراقی دەکاتە دادوەری ویلایەتێکی ئەمریکا

شەیری بکە لە:
ترەمپ هاوڵاتییەکی عێراقی دەکاتە دادوەری ویلایەتێکی ئەمریکا

ئەلینا هەبا، ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ

ئاڤا نیوز

ئەمریکا ژنێکی عێراقی دانیشتووی وڵاتەکەی کردە دادوەری ویلایەتێک و ترەمپیش دەڵێت، ئەو ژنە شەڕ دەکات بۆ دەستبەرکردنی دادپەروەری بۆ ئەمریکییەکان.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئەکاونتی خۆی لە تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، بڕیاریداوە ئەلینا هەبا، ڕاوێژکاری خۆی بکاتە دادوەری ویلایەتی نیوجێرسی.

- ئەلینا بە هەمان ئەو نەفەسەوە کاردەکات کە پێی ناسراوە و ماندوونەناسانە شەڕ دەکات بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمێکی یاسایی کە دادپەروەر بێت بۆ خەڵکی نیوجێرسی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەلینا هەبا دانیشتووی ویلایەتی نیوجێرسییە و لەو دۆسیانەی لە دادگای نیویۆرک ڕووبەڕووی ترەمپ کرانەوە، پارێزەری سەرۆکی ئەمریکا بووە و دەستێکی باڵای هەبووە لە یەکلاییکردنەوەی دۆسییەکان لە بەرژەوەندی ترەمپ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: