كەشناسی: لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەفربارین هەیە

شەیری بکە لە:
كەشناسی: لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەفربارین هەیە

دیمەنی بارانبارین لە سەنتەری شاری هەولێر - وێنەی ئاڤا (محەمەد شوانی)

ئاڤانیوز

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت و لە هەندێك شوێنیش ئەگەری بارینی بەفر هەیە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆك، ئیدارەكانی سۆران و گەرمیان نمەباران و بارانی مامناوەند ببارێت، هاوكات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە.

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە نزیكەی چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی پلەكانی گەرمای شار و شارۆچكەكان وەك ئەمڕۆ دەبن، هاوكات تەنیا لەسنووری پارێزگای دهۆك ئەگەری نمەباران هەیە و لە چەند ناوچەیەكی شاخاویش ئەگەری بارینی بەفر هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: