هەفتەی داهاتوو سیستەمی TIR Transitدەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • بزنس
  • 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەفتەی داهاتوو سیستەمی TIR Transitدەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

گواستنەوەی کەلوپەل لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ماوەی ڕێگای بازرگانی لەنێوان تورکیا و کەنداو بۆ کەمتر لە هەفتەیەک و تێچوونی گواستنەوە بە 38٪ دادەبەزێت.

 

وێنە گەورەکە: هەفتەی داهاتوو سیستەمی گواستنەوەی TIR Transit لە عێڕاق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دوای جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە ناوچەکە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ لە بواری لۆجستی و بازرگانی و گواستنەوەی نێودەوڵەتیدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: TIR سیستەمێکی بازرگانییە، لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی TIRی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیری دەکرێت و لەلایەن IRU بەڕێوەدەبرێت. بەگشتی سیستەمەکە دڵنیای دەدات لە ترانزێت و گواستنەوەی بێ کێشە و پارێزراوی شمەک و کاڵاکان لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان. زیاتر لە 80 وڵات لە سیستەمەکە بەشدارن.

 

ئەوەی ئێستا روودەدات: لە ئێستادا ئامانج ئەوەیە بارە بازرگانییەکان لە بەندەری مێرسینی تورکیا بەڕێگەی خاکی عێراق و بەندەری ئوم قەسرەوە بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی کەنداو.

 

خاڵە ئەرێنییەکان: بەشداریکردنی عێراق لەم سیستەمەدا یارمەتیدەرە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕێگای گەشە و هۆکارە بۆ بەرەوپێشەوەبردنی ئابووری. لەبەر ئەوەی یارمەتیدەرە بۆ:

-    تۆمارکردنی زانیاری بارهەڵگرەکان بەتایبەت زانیارییەکانی شۆفێر و وردەکاری بارهەڵگرەکە.
-    چاودێریکردنی بارهەڵگرەکە بەدرێژایی گەشتەکە لە ڕیگەی جی پی ئێس.
-     دابینکردنی ئاسایشی بارهەڵگر و گواستنەوەی بارەکان بە سەلامەت.
-    کەمکردنەوەی کات بۆ کەمتر لە هەفتەیەک، لەکاتێکدا ئەگەر بە دەریای سوور بارەکان بگوازیتەوە نزیکەی 14 رۆژ بگرە زیاتریشی پێویستە.
-    تێچوونی گواستنەوەی هەر بارێک بەرێژەی 38 ٪ کەم دەکاتەوە. 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە کارپێکردنی ئەم سیستەمە لە هەر وڵاتێک کارایی بازرگانی بەرز دەبێتەوە و دەبێتە هۆی زیادکردنی وەبەرهێنانی بیانی و پەیوەندی زیاتر لە نێوان بازاڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئاسان دەکات. بەم پێیە هەرێمی کوردستان و عێراق دەچنە قۆناغێکی دیکەی بازرگانی نێودەوڵەتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: