گەنجێک مەیموونەکەی هەولێر دەکڕێتەوە و دەیباتە باخچەی ئاژەڵان

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 

ئەو گەنجەی کە تیکتۆکەکەی بەهۆی مەیموونەکەی گەڕەکی منارە بەناوبانگ بوو، مەیموونەکە بە 400 هەزار دینار دەکڕێتەوە، دواتر دەیباتە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی مەیمونەکەی گەڕەکی منارە لەلایەن گەنجێکەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت، ئەو گەنجە مەیموونەکە دەباتە مەیدانی ئاژەڵان و دەیفرۆشێت،
خەڵکیش وایزانیوە بردوویەتی خۆی بەخێوی دەکات.

زانیاریی پەیامنێر: ئەو گەنجەی کە مەیموونەکە هەمیشە دەچووە ماڵیان و بەو هۆیەوە تیکتۆکەکەی بەناوبانگ بوو، پەیوەندی بە عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیا دەکات و دەڵێت، ویژدانم قبووڵ ناکات ئەو مەیموونە کڕین و فرۆشتنی پێوەبکرێت و "خۆم دەیکڕمەوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گەنجە مەیموونەکە بە 400 هەزار دینار دەکڕێتەوە و دواتر لەگەڵ عوبێد هەرکی دەیبەن بۆ باخچەی ئاژەڵانی هەولێر و لەوێ بەرەڵای دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: دکتۆرە نوسەیبە، پزیشکی ڤیتێرنەری لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر دەڵێ: ئەم مەیموونە بە ڕەسەن هیندییە پێی دەڵێن، ڕیسۆس، "چەند ڕۆژێک کەرەنتینەی دەکەین و ڤاکسینێکی لێدەدەین، دواتر تێکەڵی مەیموونەکانی دیکەی دەکەین. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: