پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی ئاهەنگی نەورۆز لە کۆڵن

شەیری بکە لە:
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی ئاهەنگی نەورۆز لە کۆڵن

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی و ئاهەنگی نەورۆزی کۆڵن

ئاڤا نیوز

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا لەبارەی ئاهەنگی نەورۆز لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ڕایدەگەیێنێت: دەستێكی نائەمین هەوڵی تێكدان و نانەوەی ئاژاوەی دا و لە ڕووماڵكردن ویستیان پەیامی گردبوونەوە جەماوەرییەكەی نەورۆزی (كۆڵن) بەلاڕێدا ببەن، بەڵام دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی بەشداربووان ڕێگەی بەوە نەدا ئەو هەوڵانە سەر بگرێت.
 
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 22-03-2025، گەورەترین ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بە ئامادەبوونی سەدان هەزار کەس لە کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو کە کوردانی سەرتاسەری ئەوروپا بەشدارییان تێدا کرد. 
 
 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی بەشداریی هاووڵاتییان لە ئاهەنگی کۆڵن بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، جێگەی خۆشحاڵییە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی كورد بە جۆش و خرۆشێكی بێ وێنە بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری (كۆڵن)ـی ئەڵمانیا كرد.

- بەشداریی ئەو ژمارە زۆرەی كوردستانیانی خۆشەویست و شوێنكەوتوانی ڕێبازی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری لەم گردبوونەوەیەدا ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ توانا و زیندوویەتی ڕەوەندی كوردی لە دەرەوەی وڵات.

- ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە دەرەوەی وڵات هێزێكی گەورە و هەمیشە ئامادەن بۆ پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان لە ناوەندە جیهانییەكان و لەناو ڕای گشتیی جیهانی.


- هەرچەندە لە ئاهەنگەكەی شاری كۆڵن دەستێكی نائەمین هەوڵی تێكدان و نانەوەی ئاژاوەی دا و لە ڕووماڵكردن ویستیان پەیامی گردبوونەوە جەماوەرییەكەی نەورۆزی (كۆڵن) بەلاڕێدا ببەن، بەڵام دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی بەشداربووان ڕێگەی بەوە نەدا ئەو هەوڵانە سەر بگرێت.

- سوپاسی تاک تاكی ئەو خۆشەویستانە دەكەم كە بە جۆش و خرۆشی كوردانە و بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلەكەیان لەو گردبوونەوە پڕشكۆیەدا بە جیهانیان گەیاند و دەستخۆشیان لێ دەكەم. 

 
باکگراوند: ئاهەنگی نەورۆزی کۆڵنی ئەڵمانیا گەورەترین ئاهەنگ بوو کە سەدان هەزار کەس لە سەرتاسەری ئەوروپاوە سەردانی ئەو شارەیان کرد، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە چالاکییەکان.
 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: