حکومەت و کۆمیسیۆن تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن دەکەن

شەیری بکە لە:
حکومەت و کۆمیسیۆن تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن دەکەن

جیاکردنەوەی فۆڕی دەنگدان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تاوتوێی ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2025-3-25، محەممەد شیاع سوودانی، پێشوازی لە عومەر ئەحمەد محەممەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد.


-گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی گشتی و کارکردن لەسەر دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان لەپێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ دواکەوتن کرا.

-باس لە ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن کرا، بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و بەردەوامی تۆمارکردنی دەنگدەرانی نوێ، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی مافی هەموو هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەکان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ سێشەممە 2025-3-25 جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەگوێرەی یاسا دەبێت هەڵبژاردن پێش 2025-11-25 ئەنجامبدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: