ئێران وەڵامی تۆمەتەکانی عێراق دەداتەوە

شەیری بکە لە:
ئێران وەڵامی تۆمەتەکانی عێراق دەداتەوە

ئاڵای وڵاتانی ئێران و عێراق

ئاڤا نیوز

بریکاری وەزیری نەوتی ئێران بۆ بازرگانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی تۆمەتەکانی عێراق دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت، فرۆشتنی نەوتی ئێران بە پابەندبوون بە هەموو ستانداردەکان و هاوسەنگیەکانی مامەڵە بازرگانییەکانی پەیوەست بە نەوتدا ئەنجام دەدرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە پرسی تێوەگلانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق "سۆمۆ" لە بەقاچاخ هەناردەکردنی نەوتی ئێران و ئەگەری سزادانی کۆمپانیاکە لەلایەن ئەمریکاوە ڕایگەیاندبوو، هێزی دەریایی ئەمریکا دەستیان بەسەر ژمارەیەک کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرتووە و هەندێک بەڵگەنامەیان تێدا دۆزیوەتەوە بەوەی نەوتەکە عێراقییە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕاستیدا نەوتەکە هی ئێران بووە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، عەلی محەمەد موسەوی، بریکاری وەزیری نەوتی ئێران بۆ بازرگانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دووپاتی کردووەتەوە کە پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی ئێران بە پابەندبوون بە هەموو ئەو ستانداردو هاوسەنگییانەی لە مامەڵە بازرگانییەکانی پەیوەست بە نەوتدا پەیڕەو دەکرێن، بەڕێوە دەچێت.

 

- لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە لێدوانەکانی وەزیری نەوتی عێراق چەواشەکراون، سەرچاوەی قسەکانی وەزیری نەوتی عێراق بەرپرسانی ئەمریکا بووە و لەسەر زاری ئەوانەوە ئەو زانیارییانەی بڵاوکردوونەتەوە. 

 

- ڕوونە کە ئەم بانگەشەیەی بەرپرسانی ئەمریکا کە هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی نایاسایی و ناڕەوای ئەم وڵاتە لە تۆمەتی بێ بنەما و گوشار خستنە سەر گەلی ئێران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: