تەندروستی عێراق: هەر فەرمانبەرێک مانبگرێت بە دوو ساڵ زیندانی سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:
تەندروستی عێراق: هەر فەرمانبەرێک مانبگرێت بە دوو ساڵ زیندانی سزا دەدرێت

یەکێک لە پەرستارەکانی عێراق لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

 

بەشێک لە پەرستارەکانی عێراق وەکو دەربڕینی ناڕەزایەتیی بڕیاری مانگرتنی سەرتاسەریان داوە و دەسەڵاتدارانی عێراقیش هەڕەشەی پێبژاردن و زیندانیکردنیان لێدەکات.


چیرۆکی سەرەکی: پەرستارەکانی عێراق چەندین داواکارییان پێشکەش بە حکومەتی عێراق کردووە و دوای چاکسازی لە سیستمی تەندروستی دەکەن، هاوکات داوا دەکەن هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ئەوانیش ببنە ئەندام لە کۆمەڵەی پیشە پزیشکییەکان نەک وەکو فەرمانبەر لە وەزارەتی تەندروستی. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕێگەی نەخۆشخانەکانەوە بە فەرمی هۆشداریداوە بەو پەرستارانەی نیازیان هەیە مانگرتن ئەنجام بدەن. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: نووسراوێکی فەرمی لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا دەرچووە و هەڕەشە لە پەرستارەکان کراوە کەوا بە دوو ساڵ زیندانی دەکرێن یاخود 100 هەزار دینار پێبژاردنیان بۆ دەبڕدرێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: