ئێران لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ، عێراق ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئێران لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ، عێراق ئاگادار دەکاتەوە

وێنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران

ئاڤا نیوز



وەزیری دەرەوەی ئێران هاوتا عێراقییەکەی لە ناوەڕۆکی نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عەلی خامنەیی ئاگادار دەکاتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ئێران وەڵامی نامەکە دەداتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو نێردەی ترەمپ لە كۆبوونەوەیەكدا لە ئەبوزەبی، نامەكەی ترەمپی گەیاندە محەممەد بن زاید، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و ڕۆژێک دواتر، ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری دیپلۆماسی محەمەد بن زاید سەردانی تارانی كردو نامەكەی ڕادەستی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران كرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 24ـی ئازاری 2025، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیشت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق:


- هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی غەززە و لوبنانیان تاوتوێ کردووە لە پاشخانی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلییەوە، جگە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن.

- وەزیری دەرەوەی ئێران، فوئاد حوسێنی لەبارەی ناوەڕۆکی پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕش ئاگادار کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ئێران وەڵامی نامەکە دەداتەوە.

-  هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی بەردەوامی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی هاوبەشیان تاوتوێکرد.

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی، لە زاری پەرسێكی ئەمریكی و دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، نامەكەی ترەمپ بۆ خامەنەیی "تووند بووە" و ترەمپ لەنامەكەدا وتویەتی،  دانوستانی كراوەی ناوێت و مۆڵەتی دوو مانگی بە تاران داوە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: